کاندیدی ته‌کنۆکراتی وه‌زیری دارایی که هه‌فته‌ی پێشوو عه‌بادی کاندیدی کرد بۆ شوێنه‌که‌ی هۆشیار زێباری پاشه‌کشه‌ی خۆی راگه‌یاند.
عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی کاندید بۆ پۆستی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی، پاشه‌کشه‌کردنی خۆی بۆ ئه‌و پۆسته راگه‌یاند.
عه‌لاوی له نووسینێکدا که بۆ رای گشتی خه‌ڵکی عێراقی بڵاوکردۆته‌وه ده‌ڵێت" له‌دوای ئه‌وه‌ی به‌دوای رووداوه سیاسیه‌کاندا چووم و به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی حیزبه‌کانه‌وه بڕیارمدا پاشه‌کشه بکه‌م".
ئه‌و پسۆره که ماوه‌یه‌کی زۆر له ئه‌مه‌ریکا ئیشی کردووه، له‌نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت" پرۆژه‌ی حکومه‌تی تۆکنۆکرات پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره‌و به‌رفراوان بوو، من دوو ساڵه کاری بۆ ده‌که‌م، پرۆژه‌یه‌که بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و کاراکردنی حکومه‌ت و زیادکردنی ده‌رفه‌تی ئیش و هاندانی که‌رتی تایبه‌ت و پێشخستن و نوێکردنه‌وه‌ی ئابوری عێراق بوو، به‌ڵام له‌بار برا".
ناوبراو له‌دوای رووخانی رژێمه ماوه‌یه‌ک وه‌زیری بازرگانی و ماوه‌یه‌کی تریش وه‌زیری دارایی بووه. له‌دایکبووی 1947 به‌غدایه‌و چه‌ند ساڵێکی زۆر له ئه‌مه‌ریکا بووه، هه‌فته‌ی رابردوو له‌لایه‌ن عه‌بادیه‌وه له‌گه‌ڵ 15 که‌سی تر کاندیدکرا بۆ کابینه‌ی نوێی تۆکنۆکراتی حکومه‌ت. ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی سیاسی دیاری عێراق که پار کۆچی دوایی کرد خاڵیه‌تی.
نامه‌ی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی..