یوسف محەمەد له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی سوید كۆبووەوە
ئەمرۆ 7/4 د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئۆربان ئالین سەرۆکی پەرلەمانی سوید کۆبووه‌وە.
كۆبونه‌وه‌كه پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەناو پەرلەمانی سوید به‌رێوه‌چوو.
پرسی پەیوەندی نێوان پەرلەمانی کوردستان‌و پەرلەمانی سوید تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بوو.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕه‌سمیی فراكسیۆنه‌كانی سۆشیال دیموكرات و سه‌وزه‌كانی په‌رله‌مانی سوید له‌ئێستادا له‌و وڵاته‌یه.
ئامانج له‌سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وڵاتی سوید گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی شه‌ڕی داعش و گۆڕانكارییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ڕۆڵی كورد له گۆڕانكارییهكانداو پرسی ڕیفراندۆم، هه‌روه‌ها قه‌یرانه‌كان و پرسی دیموكراسی له هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه بۆ وڵاتی سوید.
PM:03:22:07/04/2016