هەواڵگری عێراق لێکۆڵینەوە لە ڤیدیۆکەی عێزەت دوری دەکەن

دەزگای هەواڵگری عێراق لێکۆڵینەوە لەو دەرکەوتنە نوێیەی عێزەت دوری دەکەن و ئەنجامەکەی بۆ میدیاکان بڵاودەکەنەوە.

فازل ئەبو رەغیف پسپۆری دەزگای هەواڵگری، دوێنێ دوای دەرکەوتنی عێزەت دوری لە ڤیدیۆیەکەوە لە کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعودییەوە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" دەزگای هەواڵگری عێراق لێکۆڵینەوە لە پارچەکانی ئەو ڤیدیۆیەی عێزەت دوری تاوانبار دەکەن و ئەنجامەکەی بۆ میدیاکان رادەگەیەنن".

لەدوا دەرکەوتنیدا کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق پار رایانگەیاند کوژراوە، جارێکی تر عێزەت دوری لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا دەرکەوتەوەو داوا لە عەرەب دەکات بەسەرکردایەتی سعودیە دژی ئێران بجەنگن. 
 



AM:09:48:08/04/2016