ژمارەیەکی دیکە كۆچبەری هەرێم لە دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەستدا

ئەمرۆ 9/4، بەهۆی نوقم بوونی یەختێكی پەنابەران لە نێوان توركیا یونان ژمارەیەك پەنابەر گیانیان لەدەستدا كە بەشێكیان خەڵكی هەرێمی كوردستانن.

لەمبارەیەوە ئاری جلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران لەھەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند " سەرچاوەیەک لەوڵاتی یۆنان فیدراسیۆنی پەنابەرانی ئاگادارکردەوە، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی نیسان لەکاتی پەڕینەوەی یەکختێکدا لە تورکیاوە بەرەو دوورگەی سامۆسی یۆنان کە کۆمەڵێک پەنابەری دانیشتوی ھەرێمی کوردستانی تێدابوو توشی رووداوێکی نەخوازراو بوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەداوە " یەختەکەیان نوقم بووە و بەپێی زانیارییە سەرەتایەکانمان شەش ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان کە خەڵکی شاری ھەولێرن لەو ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە و لەپەیوەندی بەردەوامداین بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر رووداوەکە و ناسنامەی ئەو پەنابەرانەی لەو یەختەدابوون".



PM:01:05:09/04/2016