هه‌ڵسواڕوێکی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت که نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی هۆشداری داوه‌ته سه‌رکرده‌کانی گۆڕان که له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا که‌س بۆ پێشوازیکردن نه‌چێته فرۆکه‌خانه‌و کۆبوونه‌وه‌یه جه‌ماوه‌ریش سازنه‌کرێت.
سێوه خدر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک له نووسینێکدا ده‌ڵێت" ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هۆشداری داوەتە سەرکردەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کەلەکاتی گەڕانەوەیدا هیچ سەرکردەیەکی ئەو بزوتنەوەیە نەچنە فرۆکەخانە و کار بۆ کۆبونەوەی جەماوەریش نەکرێت".
ناوبراو نووسیوویه‌تی" به پێی زانیاریه‌کان ، ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران هەفتەی داهاتوو دەگاتەوە هەرێمی کوردستان و ئەوەش پێش تەواو بوونی وادەی ڤیزەکەی بەریتانیای دەبێت کەلە 18ی ئەم مانگە کۆتایی دێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی گۆڕان ده‌ڵێت" زانیارییەکان ئاماژە بۆئەوەدەکەن ، نەوشیروان مستەفا بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕانی ئاگادارکردوەتەوە کە هیچ سەرکردەیەکی ئەو بزوتنەوەیە نەچنە فرۆکەخانە بەدوایدا و بە هەڵسوڕاوە باڵاکانی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاندوە کار بۆ کۆبونەوەی جەماوەری نەکەن لە کاتی گەڕانەوەیدا".
سێوه خدر ئه‌وه وه‌بیرده‌هێنێته‌وه که پێشتر و ئەوکاتەی کە ڕێخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان لە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستاندا بووە لەکاتی گەڕانەوەکانیدا ڕێگەی نەداوە هیچ بەرپرسێکی یەکێتی بچێتە فرۆکەخانە بۆ پێشوازیکردن