شێرکۆ جەودەت خەتە سورەکانی بەزاند

ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر ئەو زەویانەی هەرێم دراون بە کۆمپانیاکانی نەوت، خەتی سورری بەزاندو ژمارەیەکی خەیاڵی درکاند.

شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی وزە و سەرچاوە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ٥٣% خاکی هەرێمی کوردستان فرۆشراوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان.

شێرکۆ جەودەت ئێوارەی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند" ٥٣% خاکی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بە گرێبەستی نەوتی فرۆشراوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان".

ئەو ئەندام پەرلەمانە باس لەو شوێنانە دەکات نەفرۆشروان و دەڵێت" ئەو ناوچانەی کوردستانیش کە نەفرۆشراون ناوچەی نیشتەجێبوونی خەڵکن و شار و گوندەکانن".

جەودەت باس لەوەش دەکات لەو کێڵگە نەوتییانەدا" پشکی حکومەتی هەرێم ٢٠% و کۆمپانیاکانیش لە  پشکی ٨٠% دەبەن بۆ خۆیان و زۆرترین پێشکی حکومەت لە کێڵگە نەوتییەکاندا تەنها ٢٥% و ئەویش لە کێڵگەی نەوتیی شێخانە".

ئەو دەڵێت" کۆمپانیاکانی شیفرۆن، دی ئێن ئۆ، ئیکسۆن مۆبیل، جەنەڵ ئینرجی، نیو ئەیج، گاز پڵەس، عفرین، تورکیش ئێن تی تی پی، گاز پرۆم زۆرترین پشکیان لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمدا هەیە".

جەودەت زانیاری تر ئاشکرا دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات"ئەو کێڵگە نەوتییانەشی بەو شێوەیە دراوان بە کۆمپانیاکان و زۆرترین پشک و سوودیان بۆ کۆمپانیاکان هەیە بریتین لە کێڵگەی نەوتی بەردەڕەش، ڕۆژی، سەرتە، قەرەداغ، دهۆک، هەولێر، تاوگی، باشیک، بێتواتە، عەربەت، پیرمام، قەرەهەنجیر، خەلەکان، هەڵەبجە و شاکەل، چیا سوور، شێخ عادل، دینارتەو شاکرۆک، سەرسنگ و.".



PM:08:24:09/04/2016