هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دیبەیتەكەی مەلا بەختیارو عەلی باپیر دەدرێت

یەكێك لە رێكخەرانی دیبەیتی نێوان مەلا بەختیارو عەلی باپیر، رایدەگەیەنێت: هەڕەشەیان لێدەكرێت‌و هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دیبەیتەكە دەدرێت.

ماڵپەڕی "چاودێر" لە زاری عادل باخەوان رێكخەری دیبەیتەكەوە بڵاویكردەوە، دیبەیتەكە تایبەت دەبێت‌و بەشێوەیەكی سۆسۆلۆژی‌و زانستی وەك دوو دژ لەسەر بنەمایەكی زانستی لەبارەی عەلمانییەت‌و ئیسلامییەت قسەدەكەن.

د. عادل باخەوان، راشیگەیاند: دیبەتەكەی نێوان مەلا بەختیارو عەلی باپیر گرنگ دەبێت، بەهۆی ئەوەی هەردووكیان دوو كارەكتەری سیاسی‌و فیكرین لە كوردستان‌و پێگەی جەماوەری بەرفراوانیان هەیە، ئەوان لەسەر بنەمای زانستی‌و سۆسیۆلۆژی لەبارەی عەلمانییەت‌و ئیسلامییەت‌و، دیموكراسی‌و هەنگاوەكانی قسەدەكەن.

وتیشی: " نزیكەی دوو مانگە هەوڵی ئەنجامدان‌و رێكخستنی ئەو دیبەیتە دەدەن تاوەكو سەربكەوێت، بەڵام بەداخەوە تاوەكو ئەو كاتەش هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی دەدرێت‌و خەڵكانێك هەن، هەڕەشەمان لێدەكەن بۆ ئەوەی دیبەیتەكە سەرنەگرێت، هەڕەشەكان هێندە لاوازبوونەتەوە دەست بۆ ژیانی كەسیمان دەبەن‌و دەیانەوێ لەكەدارمان بكەن".



PM:01:25:10/04/2016