ئەیوب سەڵاحەدین، كوڕی سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری پێشووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەلبومێكی بەزمانی ئینگلیزی بڵاودەكاتەوە
ئه‌یوب سه‌لاحه‌دین به NRT2ی راگەیاند:ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه سه‌رقاڵی كاركردنم بۆ ئه‌لبوومێك كه زیاتر به‌رهه‌مه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه جگه له زمانی ئینگلیزی به چه‌ند زمانێكی تر وتراوه، به‌ڵام به زمانی كوردی به‌رهه‌می تێدا نییه، له هه‌ریه‌ك له كوردستان و توركیا و سوید كاری موزیك و ده‌نگی بۆ كراوه.
له ئێستادا به‌رهه‌مێكی ناو ئه‌و ئه‌لبوومه‌مان بڵاوكردۆته‌وه به‌ناوی "Unconditional Love " ئاواز و هونراوه هی خۆمه و ئارام سه‌ردار كاری میوزیكی بۆ كردووه.
ئه‌یوب ڕایگه‌یاند ئه‌و ئه‌لبوومه‌ی كاری بۆ ده‌كات تا ئێستا" ١٠" تراكی ته‌واو بووه پێده‌چێت زیاتریش بێت، به ستایڵێكی ڕۆژئاوایی كاری بۆكراوه، چونكه زیاتر به‌رهه‌مه‌كان ئینگلیزین، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌ندەنوسی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ گرێبه‌ستم كردووه هه‌وڵ ده‌ده‌م یەکەم ئەلبوومم بۆ مانگی ڕەمەزان بڵاوبکەمەوە.
له كۆتایی وته‌كانیدا ئه‌یوب سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه پرس و ڕام به زۆر كه‌س كردووه و هه‌وڵمانداوه كارێك بكه‌ین بۆ ئه‌وانه‌ی له ئیسلام ترساون ڕاستی ئیسلامیان پیشان بده‌ین.