نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی هه‌شتی ئه‌م مانگه، له ریستۆرانتێكی ئێرانی نانی ئێواره‌ی خواردوه.
ئه‌و ریستۆرانته ناوی مه‌ولانایه له شه‌قامی (ئاكس بریج رۆد) له‌رۆژئاوای له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا.
سلێمان عه‌زیز خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر كه دوو ساڵه له‌به‌ریتانیا نیشته‌جێیه‌و له‌و ریستۆرانته كارده‌كات به ماڵپەڕی خه‌ندانی وت "كاك نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ته‌نها بوو له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی هیچ كه‌سی تری له‌گه‌ڵ نه‌بووه‌و به‌پێ هاتن".
به‌وته‌ی سلێمان، نه‌وشیروان مسته‌فا له خواردنه‌كاندا گۆشتی به‌رخی خوارد له‌گه‌ڵ برنج و زه‌ڵاته، هیچ نه‌خۆشی و هیلاكیه‌ك پێوه دیارنه‌بوو، ته‌واوی خواردنه‌كه بایی 20 پاوه‌ند بوو (نزیكه‌ی 30 دۆلار).
هه‌رچه‌نده سلێمان ویستویه‌تی چا ببات بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌ڵام ئه‌و پێی وتووه كه نایه‌وێت چا بخواته‌وه، كچه‌كه‌شی رێگه‌ی پێنه‌داوه پاره‌كه‌یان بۆ واسڵ بكات.
دواتر نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و كوڕه كورده ده‌پرسێت كه خه‌ڵكی كوێیه‌و پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ویش خۆی پێ ده‌ناسێنێت، نه‌وشیروان پێی ده‌ڵێت باش ده‌یانناسێت.
دوای خواردنی نانی ئێواره، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی به پێ رۆیشتونه‌و ئۆتۆمبیلیان پێ نه‌بووه.