22 چەكداری داعش لە شێخ مەقسود كوژران

لەگەڕەكی شێخ مەقسودی حەلەب لە رۆژئاوای كوردستان 22 چەكداری داعش بەدەستی شەڕڤانانی یەپەگە كوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە:پەلاماری تیرۆرستانی بەرەی نوسرەو ئەحراولشام و گروپە تیرۆرستەكانی تر بۆ سەر گەڕەكی شێخ مەقسودی كوردنشینی حەلەب بەردەوامە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگەوە بەتوندی وەڵامی پەلامارەكانیان دەدرێتەوە.

ئەوەشی راگەیاندوە لەپێكدادانەكاندا 17 تیرۆرستیان كوشتوەو پەلامارەكانیان تێكشاندون.



PM:09:00:10/04/2016