به‌رپرسێکی ناسراوی یه‌کگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند" پارتی دیموكراتی كوردستان كاندیدی بۆ ئەمینداری گشتی حیزبەكەی دیاریكردووە".
ئه‌بوبه‌کر کاروان ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی له چاوپیکه‌وتنێکی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا ده‌ڵێت" پارتی دیموكراتی خەڵكی دیاریكردووە بۆ ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، حەزیش دەكات لەناو كۆنگرەدا دەربچێت".
ناوبراو له‌سه‌ر کاندید بۆ پۆستی ئه‌مینداری یه‌کگرتوو
ده‌ڵێت" هەریەك سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری پێشوو، محەمەد ئەمین فەرەج ئەمینداری ئێستا، هادی عەلی یەكێك لەدامەزرێنەرانی یەكگرتوو، هەروەها محەمەد رەئوف سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكگرتوو خۆیان كاندید بكەن بۆ پۆستی ئەمینداری یەكگرتوو".
ئه‌بو به‌کر کاروان له‌سه‌ر پاڵیوراوه‌که‌ی پارتی بۆ پۆستی ئه‌میندار هیچی نه‌درکاندو، ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌ش نه‌کردووه که کێ له‌و کاندیدانه نزیکن له پارتیه‌وه.
سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆنگره‌یه‌کی نوێی حیزبه‌که‌ی سازده‌کات و سه‌رکردایه‌تی نوێ و مه‌کته‌بی سیاسی و ئه‌مینداری نوێ هه‌ڵده‌بژێرن.