له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ بڕیاریداوه چیتر به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنه کوردیه‌کان له‌به‌غدا نه‌کات.
هۆشیار عه‌بدوڵا به سپی راگه‌یاند" ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ به‌هۆی بێبه‌شکردنیان له پۆسته‌کانی به‌غدا، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا رایگه‌یاند، چیتر ئه‌وان به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی فراکسیۆنه کوردیه‌کان ناکه‌ن".
سه‌باره‌ت به گۆڕینی وه‌زیره‌کان، سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق وتی" ئێمه له‌گه‌ڵ (ئیستسنادا) نین بۆ هیچ وه‌زیرێک، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نیکی کوردی ئه‌و داوایه بکات، ئه‌وا ئێمه‌ش داوای ده‌که‌ین بۆ وه‌یزره‌که‌ی خۆمان، چونکه وه‌زیره‌که‌ی ئێمه تۆکنۆکراته‌و لیژنه‌ی په‌رله‌مانی تایبه‌ت به‌و وه‌زاره‌ته‌ش هیچ کێشه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵیدا نییه".
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌مووان له په‌رله‌مان ده‌نگیان داوه بۆ گۆڕانکاری گشتگر، گۆڕان بۆ ئه‌وکاته‌ش" کاندیدی تۆکنۆکراتی خۆی هه‌یه"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیستسنا بکرێت، ئه‌وا ئه‌وانیش داوای ده‌که‌ن بۆ وه‌زیره‌که‌یان.
ئه‌مڕۆ له‌په‌رله‌مانی عێراق 14 ناوی تر پیشنیار ده‌کرێت بۆ پێکهێنانی کابینه‌ی نوێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌زیره کورده‌کانیش که سیانن و تا ئێستا یه‌کلایی نه‌بۆته ده‌گۆردرێن، یان ده‌مێننه‌وه، هۆشیار عه‌بدوڵا به‌دووری نه‌زانی کابینه‌ی نوێ 19 وه‌زاره‌ت بێت.