داوا دەكرێت قومارخانەکان لە هەرێمی كوردستان دابخرێن
یەكێتی زانایانی داوای داخستنی قومارخانەكان دەكات‌و ئەمەش بە هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ئاینده‌ی گه‌نجانی كوردستان ناولێدەبات.
دەقی راگەیەنراوی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(ێاأَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ ۆالْمَیْسِرُ ۆالْأَنْصَابُ ۆالْأَزْڵامُ ڕجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّیْگَانِ فَاجْتَنِبُوهُ ڵعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ)
به پێی به‌دواداچوون و ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمان كه‌وتوون، به‌دڵنیاییه‌وه بۆمان ده‌ركه‌وتووه كه تا ئێستا له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له شاره‌کانی ( هه‌ولێر، سلێمانی)، دهۆك) چه‌ندین شوێنی قوماركردن كراونه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكێكی زۆر گیرۆده‌ی ئه‌و كاره قیزه‌ونه بوونە و قوماری تێدا ده‌كرێت ئه‌وه سه‌رباری شوێنه بچووكه‌كان، ئه‌مه‌ش له چه‌ندین لاوه زیان به هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت .
یه‌كه‌م : ئه‌م كاره هه‌ره‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاینده‌ی گه‌نجانی كوردستان و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌یی، كه دواجار نه‌وه‌یه‌كی سه‌رگه‌ردان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
دووه‌م : به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌یه‌كی زۆرە، كه‌بێ به‌رامبه‌ر لە رێگەی ئه‌و نه‌خۆشییه درمه بڵاده‌بێته‌وه .
سێیه‌م : ئه‌م كاره ڕاسته‌وخۆ سه‌رپێچیكردنی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، كه قورئان به روونی قوماری حه‌رام كردووه و، هیچ ده‌رفه‌تیشی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین رێگه‌ی پێبدرێت .
چواره‌م : ئه‌م كاره پێشێلكردنی یاسایه، چونكه به‌پێی ماده‌ی (389) یاسای سزاكان، هه‌موو جۆره مامه‌له‌یه‌كی به قومار قه‌ده‌غه كردووه، وه‌ك قوماركردن و كردنه‌وه‌ی خانه‌ی قومار و به‌ڕێوه‌بردنی و ئاماده‌كردنی، به‌هه‌مان شێوه رێكخستنی ئه‌و یارییانه‌ی قوماریان پێ ده‌كرێت، جا چ له بازار‌و شوێنی گشتییه‌كان بێت یان له ماله‌وه دایبنێت، هه‌ر به‌پێی ئه‌و یاسایه ده‌بێ ده‌ست به‌سه‌ر پاره‌ی ئه‌و شوێنانه بگیرێت و یه‌كسه‌ر دابخرێن.
ئێمه خۆشحاڵبووین كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كۆمه‌لێك شوێنی قوماركردن له هه‌رێمی كوردستان داخران، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا قومارخانەکان به‌رده‌وامن، بۆیه به مه‌به‌ستی پاراستنی كۆمه‌لگا له‌م نه‌خۆشیه به‌پێویستی ده‌زانین كه‌وا هه‌نگاوی جدی بهاوێژرێت بۆ داخستن و نه‌هێشتی سه‌رجه‌م شوێنه‌كانی قومار كردن له كوردستان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه ... له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ری رێزمان.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12/4/2016
تێبینی:
یەکێتی زانایان لەو بارەوە بە نووسراوی رەسمی هەر یەك لە سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆی ئاگادار کردوونەتەوە.
PM:02:01:12/04/2016