ئارێز عەبدوڵا: پەرلەمانتارانی كورد یەكدەست بوون

پەرلەمانتارێكی كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند كورد لە رووداوەكەی ئەمڕۆی پەرلەماندا یەكگرتوو بوون.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئارێز عەبدوڵا، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند لە كۆبوونەوەی ئەمرۆدا كە ژمارەیەك پەرلەمانتار سەرۆكایەتی پەرلەمانیان لادا‌و سەرۆكێكی كاتییان دەستنیشان كرد، كورد یەكگرتوو بوو ‌و بە یەكگرتوویی بەشداری ئەو كۆبوونەوەیەی نەكرد.

ناوبراو وتیشی: شیعە‌و سوننە لەو رووداوانەی ئەمرۆدا بوون بە دوو بەشەوە، هەندێ شیعە بەشداریی لادانی سەرۆكایەتی پەرلەمانیان كرد‌و هەندێكی تریشیان بەشدارنەبوون، سوننەش بەهەمان شێوە.

هاوكات ئەو پەرلەمانتارە گومان دەكات لەو 174 كەسەی ئامادەی كۆبوونەوە بوون بۆ لادانی سەلیم جبوری‌و وتی: ژمارەكە لەوە كەمتر بووە، بە بێ ئەوەی ئاشكرا بكات چەندە.

ئارێز عەبدوڵا وتیشی: ئەوەی ئەمرۆ روویدا پەرلەمانی كرد بە دوو بەشەوە‌و ئێمە لەگەڵیدا نەبوون.



PM:04:00:14/04/2016