سێ پەرلەمانتاری کورد دژی ئارامی شێخ محەمەد دەنگیان دا

ئەمڕۆ سێ پەرلەمانتار لە دەرەوەی لیستە کوردیەکان  لەگەڵ ١٧١ پەرلەمانتاری تر دەنگیان دژی ئارام شێخ محەمەدو سەلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمان و هومام حەمودی دا.

دوو رۆژە ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق دەستیان بە مانگرتن کردووەو سات بەسات ژمارەیان زیاتر دەبوو، تا پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ژمارەیان گەیشتە ١٧٤ ئەندام لە لیستەکانی دەوڵەتی یاسا" مالکی "و تەیاری سەدری و فراکسیۆنەکەی عەلاوی، لەنێو ئەو ئەندامانەدا هەریەک لە تاڤگە ئەحمەدو رێزای شێخ دلێر و عادل نوری بەشداربوون.

ئەو پەرلەمانتارانە دەنگیان دا بە لادانی سەرۆکایەتی ئێستای پەرلەمان و دانانی عەدنان جەنابی وەک سەرۆکی کاتی تا رۆژی شەممە دەستەی سەرۆکایەتی نوێ هەڵدەبژێرن. 



PM:08:23:14/04/2016