په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو که بڕیاره ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان سازبکه‌ن و سه‌رۆکایه‌تی نوێ هه‌ڵبژێرن، بۆ دانیشتنه‌که‌یان ده‌توانن رێژه‌ی یاسایی زامن بکه‌ن.
ئه‌مڕۆ 4/16 په‌رله‌مانه مانگرتووه‌کان وابڕیار بوو که کاتژمێر 9 کۆببنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ڕێوشوێنی ئه‌منییه‌وه هاتنه ژووره‌وه‌ی په‌رله‌منتاران بۆ ناوچه‌ی سه‌وز، تا ئێستا کۆبوونه‌وه‌که سانه‌کراوه، له کاتێکدا هه‌موو ئاماژه رۆژنامه‌وانییه‌کان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن که په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو ده‌توانن ئه‌مڕۆش رێژه‌ی یاسایی بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی نوێ زامن بکه‌ن و له‌سه‌ره‌و 165 ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌شداربن.
هاوکات پێش که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر له‌مه‌یدانی ته‌حریر له به‌غدا خۆپیشاندانی دژی تایفه‌گه‌ری و پشتگری له په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو خۆپیشاندان سازکرا.