هه‌ندێک میدیای عێراقی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌یان بڵاوکردۆته‌وه که‌خۆیان کاندید ده‌که‌ن بۆ سه‌رۆکایه‌تی نوێی په‌رله‌مان.
ئه‌و پاڵێوراوانه که میدیاکان ئاشکرایان کردووه، بۆ سه‌رۆک هه‌ریه‌ک له " محمه‌د تمه‌یمی، عه‌بدولره‌حمان لوێزی، فارس فارس، ئه‌حمه‌د جه‌بوری، عه‌بدولکه‌ریم عه‌تبان".
بۆ پۆستی جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی په‌رله‌مان، ناوه‌کانی " نیازی معمار و هه‌یسه‌م جه‌بوری و نازم ساعدی" پاڵێوراون.
بۆ جێگری دووه‌م هه‌ردوو په‌رله‌منتاری کورد " تافگه ئه‌حمه‌دو عادل نوری" پاڵێوراون.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له میدیای فه‌رمی عێراق تا ئێستا باس له ئاماده‌بوونی 169 ئه‌ندام ده‌کات له په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان.