فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لەسەر ئەو هێرشانەی پارتی کوردوویەتییە سەر فەخرەیدن قادر سکرتێری پەرلەمان، وەڵام دەداتەوە.
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا کە کۆپیەکی بۆ سپی نێردراوە وەڵامی وتەبێژی
وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكرات له‌په‌رله‌مانی كوردستان دەدەنەوەو دەڵێن" ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌رزه‌نشت بكرێ ئه‌وانه‌ن كه په‌رله‌مانیان په‌ك خستووه‌و مههامێكیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ كاری په‌رله‌مانتاری و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی".
دەقی وەڵامەکەی فراکسیۆنی کۆمەڵ
له‌میانی لێدوانی‌دا بۆ سایتی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، محه‌مه‌د عه‌لی وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مان چه‌ند هێرشێكی بێ بنه‌ما ده‌كاته سه‌ر به‌ڕێز فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان كه هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیه، ئه‌مجاره‌ش ده‌یڵێینه‌وه پۆستی سكرتێری په‌رله‌مان، خێری كه‌س نه‌بووه به‌فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی و له‌پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوه كهوهرمانگرتووه، به‌ڕێزیان بۆیان نیه باسی لێوه بكه‌ن و وابزانن ئه‌و پۆستانه‌ی له‌هه‌رێم وه‌رگیراون خێری ئه‌وانه به‌لایه‌نه‌كان، ئه‌وه‌ی پێویسته سه‌رزه‌نشت بكرێ ئه‌وانه‌ن كه په‌رله‌مانیان په‌ك خستووه‌و مههامێكیان نه‌هێشتۆته‌وه بۆ كاری په‌رله‌مانتاری و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێگرتن له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان، تۆ‌و فراكسیۆنهكهشت قوربانی ئه‌و پهكخستنهن، گێره‌شێوێن ئه‌وانه‌ن كه هێزی حزبی بۆ په‌كخستنی دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی هه‌رێم وه‌ك په‌رله‌مان و ده‌ركردنی وه‌زیر به‌كاردێنن و ناو‌و ناوبانگی ئه‌زمونه‌كه‌یان لهكهداركردوین، ئه‌وانه‌ی په‌رله‌مانیان په‌كخستووه شانازییه‌كیان نیه تاكو به‌وجۆره په‌لاماری سكرتێری په‌رله‌مان و كه‌سانی دیكه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بده‌ن، پێویسته هه‌مووان بیر له‌ڕێگه‌چاره‌ی خستنهوهكاری په‌رله‌مان و موعاناتی خه‌ڵك و چاكسازی حه‌قیقی بكه‌ینه‌وه، ئه‌تانه‌وێ به‌م هێرشه بێ بنه‌مایانه پرسه حه‌قیقیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم و موعاناتی خه‌ڵك له‌بیر به‌رنه‌وه.
فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان