سهرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانتاری عێراق لهسهر کێشهی پهرلهمانتاره دهرکراوهکهی فاراکسیۆنهکهیان دهڵێت" ئەوەی کردی بە هەمو پێوەرێک هەڵەیەکی گەورەبوو".
له لێدوانێکدا بۆ سپی، هۆشیار عهبدوڵا سهرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان وتی" کێشەی تاڤگە ئەحمەد میرزا وەک پەرلەمانتارێک کە چەندین جار ئیلتیزامی نەکردوە نە بە گۆڕان و نەبەفراکسێۆنەکەیەوە کێشەیەکی رێکخراوەییە و هیودارم هیچ کەسێک پەنا نەباتە بەر تەشهیر و بریندارکردنی،لە دواجاردا مرۆڤ بەرپرسی هەنگاو و بریارەکانی خۆیەتی و پێم وایە هەر خۆشی تەحەمولی بەرپرسیارێتی دەکات" .
ههروهها ناوبراو وتیشی " هیوادارم تاڤگە خان لەوە تێبگات کە ئەوەی کردی بە هەمو پێوەرێک هەڵەیەکی گەورەبوو ، خۆزگە لە سەرەتاوە گوێی لێدەگرتین و نەدەگەیشتە ئەوە ، ئێستاش هیوادارم ئەسڵی هەڵەکەی وەک خۆی ببینێت و نەیکات بە باسی تر کە گوایە مەسەلە ئیلتیزامە بە بارزانی و ئەو جۆرە حاڵەتانە چونکە ئەو لە هەموو کەس باشتر راو ئازادی و ئازایەتی ئێمە لە بەرامبەر مەسەلەی پارتی و بارزانی دەزانێت و هیوادارم وەک چۆن لە زۆربەی کێشەکانی پێشوتریدا یارمەتیدەری بوین دەرفەتی ئەوەمان بۆ بهێڵێتەوە لەو کێشەیەشیدا لەگەڵ حزب هاوکاری بکەین و یارمەتی بدەین".