ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پڕۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌شی دژه تیرۆر و هێزیکی ئەمەریکی لەناوچەکانی موسڵ، سەرکردەیەکی داعش و دوو یاریدەدەری کوژران.
لە راگەیاندراوەکەی ئەنجومەنی ئاسایش‌دا هاتووە" هیزێکی دژە تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی له رێگای دابه‌زین به هلیكۆپته‌ر له باشووری موسڵ و ناوجه‌رگه‌ی داعش توانرا سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌وره‌ی داعش و دوو له یاریده‌ره‌كانی بكوژرێن".
راگەیاندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری و چاودێری كردن توانرا ئه‌مڕۆ (٢٠١٦/٤/١٨) له پرۆسه‌یه‌كی تایبه‌ت و هاوبه‌شی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆر و هێزێكی تایبه‌تی ئه‌مریكی له ڕێگای دابه‌زین به هلیكۆپته‌ر له نزیك (حمام علیل)له باشووری موسڵ و له ناوجه‌رگه‌ی سنووری گروپی تیرۆریستی (داعش) گه‌وره تیرۆریست (سلمان عبد شبیب الجبوری) ناسراو به (ابو سیف) و دوو له یاریده‌ره‌كانی بكوژرێن .
دژی تیرۆر دەڵێن" گه‌وره تیرۆریست (ابو سیف) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی جه‌نگی گروپی تیرۆریستی (داعش) بووه و پێشتر ئه‌میری عامی سه‌ربازی ویلایه‌تی باشووری موسڵ بووه و سه‌رپه‌رشتی هێرشه‌كانی گروپی تیرۆریستی داعش كردووه له سنووری باشووری موسڵ و مه‌خمور".