ئەو پارەیەی ئەمەریکا دەیدات بە پێشمەرگە ئاشکرا بوو

وەزیری بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلار دەدرێتە هێزی پێشمەرگە.

ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا کە ئەمڕۆ لە بەسەردانێک هاتە عێراق و لەبەغدا دابەزی و تەنها لەرێگای پەیوەندی تەلەفونییەوە قسەی لەگەڵ بارزانی کرد، لەمیانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری رایگەیاند"  ئەمریكا بڕیاری داوە بڕی 415 ملیۆن دۆلار بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان تەرخان بكات لە كاتێكدا حكومەتی هەرێم بە دەست قەیرانی داراییەوە گیرۆدە بووە".

ئاشتۆن کارتەر ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە 200 سەربازی دیكە ئەمەریکی دەنێرنە عێراق و بەمەش ژمارەی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراقدا دەبن بە 4 هەزار و 100 سەرباز.

بە وەزیری بەرگری ئەمەریکاوە، ئەمە دووەم بەرپرسی گەورەی ئەمەریکا دوای جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سەردانی بەغدا دەکەن و سەردانی بارزانی و هەرێم ناکەن. 



PM:06:42:18/04/2016