له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له بینایه‌ی په‌رله‌مان له به‌غدا په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو پرۆژه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق د. فواد مه‌عسومیان ره‌تکرده‌وه‌و پرۆژه‌یه‌کی نوێی خۆیان راده‌ستی سه‌رۆک کۆمار ده‌که‌ن.
په‌رله‌مانتاری کورد له‌نێو په‌رله‌مانتارانی مانگرتووی عێراق، عادل نوری له لێدوانیکی رۆژنامه‌وانیدا ته‌وه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی پرۆژه‌ی په‌رله‌مانتاره مانگرتووه‌کان ئاشکرا کرد‌و وتی" سه‌ره‌تا ده‌بێت هاتنی د. سه‌لیم جه‌بوری وه‌ک هه‌موو په‌رله‌مانتارێکی تر بێت به‌بێ که‌ژاوه‌ی پاسه‌وانه‌کانی بێته ژووره‌وه بۆ نێو هۆڵی په‌رله‌مان".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی" به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌که له لایه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی دیاری نێو په‌رله‌مانتارانه‌وه ده‌بێت".
عادل نوری وتیشی " رێگا به سه‌لیم جه‌بوری ده‌ده‌ین له شوێنی به‌یان خوێندنه‌وه، نه‌ک جێگای سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی خۆی بخوێنێته‌وه".
ناوبراو ده‌ڵێت" دواتر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌که‌ی ده‌خرێته‌وه ده‌نگدانه‌وه، ئینجا به‌دوایدا جێگری یه‌که‌م به‌هه‌مان شێوه‌و دواتر جێگری دووه‌م".
په‌رله‌مانتاره کورده‌که وتی" ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتاران ده‌نگیان له‌سه‌ر دهستلهکارکێشاونهوهی هه‌ر یه‌کێکیان نه‌دا، ئه‌وا ئه‌وه‌یان له پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه".
عادل نوری وتیشی" له‌و حاڵه‌ته‌دا بۆ سه‌رۆکی په‌رله‌مان ده‌رگای خۆ پاڵاوتن ده‌که‌ینه‌وه بۆ سونه، له‌کۆی ئه‌و 64 ئه‌ندامه چه‌ندیان خۆیان هه‌ڵبژێرن، له ئه‌نجامدا په‌رله‌مانتاران یه‌کێکیان هه‌ڵده‌بژێرن، هه‌روه‌ها بۆ شیعه‌و سونه‌ش هه‌مان شێوه‌و ده‌رگای پاڵاوتن بۆ پێکهاته‌کان ته‌نها بۆ یه‌ک که‌س نییه".
عادل نوری وتیشی" دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، مۆڵه‌ت ده‌درێت به حه‌یدر عه‌بادی له پێنج رۆژدا به رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کان حکومه‌تی تۆکنۆکرات پێشنیار بکات بۆ په‌رله‌مان و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره کورده وتیشی" په‌رله‌مانتارانی مانگرتوو دوای پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ، شه‌ش مانگ ده‌درێت به حه‌یده‌ر عه‌بادی تا به‌رنامه چاکسازیهکهیهکهی جێ به‌جێ بکات".