لە قامشلۆ لەنێوان سووپای ئەسەد و یەپەگە شەڕە

چەند کاتژمێرێکە شەڕێکی قورس لەنێوان ئەو سووپایەی ئەسەد کە لەنێو قامشلۆدایە، لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە بەردەوامە.

شەڕەکە بەپێی میدیاکانی نزیک یەپەگە لە ناوچەی ئەمنیە لەقامشلۆ کە سووپای بەشار تیایدا جێگیرە لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاواو هێزەکانی بەرگری میلی سەر بە کانتۆنەکانی رۆژئاوا.

لە پاشنیوەرۆوە تا ئێستا شەڕ بەردەوامە و هیچ لایەنێک هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕەکەو زیانەکانی ئاشکرا نەکردووە.



PM:09:46:20/04/2016