" دوو مانگ جارێک مووچەی خانەشینی پێشمەرگەو پلە تایبەتەکان دەدرێن"

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا خانەنشینی پلە تایبەتەكان 50%ی مووچەكانیان پاشەكەوت بكرێت و دوو مانگ جارێكیش پێیان بدرێت و هاوکات مووچەی خانەنشینی پێشمەرگەش دوو مانگ جارێک دەدرێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی غازی سەعید ئەندامی لیژنەی روبەڕوبونەوەی قەیرانەكان لەئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان راگەیاند" بڕیاردراوە موچەی خانەنشینی پلە تایبەتەكان بەڕێژەی ٥٠% پاشەكەوت بكرێت بە دوو مانگ جارێکیش بدرێت".

هەرچەندە بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەم بڕیارەی لیژنەی قەیرانەکان کۆنە، بەڵام ئەو بەر پرسە ئەمڕۆ ئاشکرایکرد .

لەلایەکی ترەوە، دلێر مسته‌فا حه‌سه‌ن، جێگری سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند" جگە لە وردبینی کردن لە ناوەکاندا، بیستومانە کە دابەشکردنی موچەکانیان دوومانگ جارێک دەبێت".

مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە سیستەمی پاشکەوت نەیگرەتەوە، بەڵام نزیکەی دوو مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.



PM:10:57:20/04/2016