حکومه‌تی هه‌رێم ماوه‌ی سێ مانگ زیاتره کۆبوونه‌وه‌ی نه‌کردووه‌و له‌بری ئه‌و لیژنه‌ی قه‌یرانه‌کان کۆبوونه‌وه ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له حکومه‌تی هه‌رێم به سپی راگه‌یاند" شتێک له‌کوردستاندا نه‌ماوه به‌ناوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌و ئه‌وه‌ی ئێستا کۆبوونه‌وه ده‌کات و له‌بری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار ده‌درده‌کات، لیژنه‌ی قه‌یرانه‌کانه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه که سێ مانگ زیاتره حکومه‌تی هه‌رێم کۆبوونه‌وه‌ی نه‌کردووه‌و له‌بری ئه‌وان لیژنه‌ی قه‌یرانه‌کان کۆبوونه‌وه ده‌کات و بڕیار ده‌رده‌کات.
سه‌باره‌ت به‌شه‌رعه‌یه‌تی ئه‌و کۆبوونه‌وانه، سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاشکرای کرد که ئه‌و کۆبوونه‌وانه هیچیان شه‌رعی نین و، که‌س نازانێت له‌کوێوه ده‌سه‌ڵاتیان وه‌رگرتووه‌و سه‌ربه‌خۆ بڕیار ده‌ده‌ن.
کاره‌کانی لیژنه‌ی قه‌یرانه‌کان و بڕیاره‌کانیان بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی نه‌ک به‌ته‌نها مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، به‌ڵکو لای پارتیشه‌وه چه‌ندان ده‌نگ هه‌یه که ره‌خنه‌ی زۆر له بڕیاره‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه ده‌گرێت.
لیژنه‌ی قه‌یرانه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی و ئاشتی هه‌ورامی و ده‌رباز کۆسره‌ت و عه‌بدولستار مه‌جید و مه‌ولود بابه موراد و دڵشاد شه‌هاب و رابه‌ر سدیق پێکدێن.
حکومه‌تی هه‌رێم 21 وه‌زیره‌و 19 له‌و وه‌زیرانه وه‌زاره‌تیان هه‌یه‌و دوانیان وه‌زیری هه‌رێمن.