دوای رۆژێک له‌شه‌ڕێکی قورس له نێوان کورد‌و هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له قامشلۆ له رۆژئاوای کوردستان، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر داوای هۆزه‌کانی قامشلۆ شه‌ڕ راگیرا، به‌ڵام ناوبه‌ناو شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌ندێکجار شه‌ڕه‌که به‌ره‌و قورسی ده‌چێت.
وه‌ک میدیاکانی رۆژئاوا ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ن هۆکاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی هیزه‌کانی ئه‌سه‌د ده‌یکه‌نه سه‌ر هێزه کوردیه‌کان، له‌و ماوه‌یه‌ی رابردوودا چه‌ندجارێک چه‌کداره کورده‌کانیان ده‌ستگیرکردووه، رۆژی 4/14 شه‌ڕڤانێکی یه‌په‌گه‌یان ده‌ستگریکردووه‌و ره‌وانه‌ی دیمه‌شقیان کردووه، هه‌روه‌ها 4/20 دوو که‌سی تریان له هێزه‌کانی هاتوچۆ ده‌ستگیرکردووه، دوێنێش کاتژمێر 10 هێرشیان کرده سه‌ر هیزێکی ئاسایشی رۆژئاوا‌و 5 که‌سی کوردیان کووشتووه که دووانیان ئاسایش و سیانیان مه‌ده‌نین که یه‌کێکیان مناڵه.
به‌رامبه‌ر ئه‌و رووداوانه دوێنی هێزه کوردیه جیاجیاکان که‌وتنه به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌سه‌دو له کاتژمێر11 ه‌وه شه‌ڕێکی قورس ده‌ستیپێکرد.
شه‌ڕ له‌و کاته‌دا له گه‌ره‌که‌کانی ناوه‌ڕاست و بشیریه‌و چوارچێوه‌ی ئه‌منی به قورسی به‌رپابوو.
له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ندین خاڵ که به‌ده‌ستی هێزه‌کانی به‌شاره‌وه بوو که‌وته ده‌ست کورد‌و 18 که‌س له‌چه‌کدارانی به‌شار کوژران و ژماره‌یه‌کی زۆریان لێ به‌دیل گیراو چه‌ندان ئۆتۆمبیلیان سوتێنرا.
هێزه‌کانی ئاسایشی رۆژئاوا توانیان له به‌ندیخانه‌ی " عه‌لایا " چوارده‌وری 60 چه‌کداری ئه‌سه‌د بگرن و ده‌ستگیریان بکه‌ن.
ئه‌مڕۆش هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر داوای هۆزه‌کان شه‌ڕ راگیرا، به‌ڵام ناو به‌ناو شه‌ڕ رووده‌دات و هه‌ندێکجاریش شه‌ڕه‌که قورس ده‌بێت و ئه‌گه‌ری شه‌ڕی گوره‌تری لێده‌کرێت.