تەقینەوەیەك لە قامشلۆ ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ ئۆتۆمبیلێك لە ناوشاری قامشلۆ تەقییەوە كە بەهۆیەوە 4 كارمەندی ئاسایش برینداربوون.

شەوی رابردوو هێزەكانی ئاسایشی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD دەستیان بەسەر زیندانی عەلایا گرت كە 80 چەكدار و كەسی سەر بە حكومەتی سووریا تێیدا بەدیلگیران ، هەروەها هێزەكانی ئاسایش دەستیان بەسەر نانەواخانەی بەعسدا گرت لە نێو شاری قامشلۆ ، كە پێشتر لەبەردەستی هێزەكانی محەممەد فارسی سەر بە حكومەتی سووریادابوو.

بەپێی دوایین زانیارییەكان لە ئەنجامی شەڕی دوێنێی نێوان هێزەكانی ئاسایش و حكومەتی سووریادا لەنێو شاری قامشلۆدا ، بەشێوەیەكی پشتڕاستكراو 10 چەكداری سەر بە حكومەتی سووریا كوژران و 2 ئەندامی ئاسایشیش گیانیان شەهید بوون .



PM:04:49:21/04/2016