شەڕ زۆر بەقورسی لە قامشلۆ هەڵگیرسایەوە

ئەمشەو سەرلەنوێ شەڕ لە نێوان هێزە کوردیەکان و هێزەکانی بەشار بەسەختی لە قامشلۆهەڵگیرسایەوە.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ کە گرنگی دەدات بە هەواڵەکانی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند" ئەمشەو دوای ٦ کاتژمێر لە شەڕ وەستان لەنێوان هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاواو هێزەکانی بەشار ئەسەد لە قامشلۆ، سەرلەنوێ شەڕ هەڵگیرسایەوە".

ئێستا شەڕەکە بەسەختی بەردەوامە لەنێوان هەردوولا لە چوارگۆشەی ئەمنی کە دەکەوێتە ناوجەرگەی شار و جێگای هێزەکانی رژێمی بەشارە.
ئێستا شەڕ تەنها لە چوارگۆشەی ئەمنی ماوە، دوای ئەوەی بەندیخانەوەی " عەلایا " و چەندین شوێنی تر لەلایەن هێزە کوردیەکانەوە کۆنترۆڵکرا.
 



AM:01:25:22/04/2016