قامشلۆ لەلایەن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریاوە بۆردومان كرا
لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەڕ لەنێوان هێزەكانی یەپەگە‌و سوپای سوریا، ئەمرۆ شاری قامشلۆ لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی رژیمی ئەسەد بۆردومان كرا.
له شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان شه‌ڕی قورس له نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و سوپای رژێمی سوریا ده‌ستیپێكرده‌وه.ئاژانسی (هاوار) له قامشلۆ ئه‌مڕۆ 22-4-2016، بڵاویكرده‌وه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕو پێكدادانی قورس له نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و سوپای رژیمی سوریا ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه‌و له ئێستاشدا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاندوه، له ئێستادا هێزه‌كانی یه‌په‌گه به‌ته‌واوه‌تی گه‌مارۆی گه‌ڕه‌كی (ته‌ی) ئه‌و شاره‌یان داوه‌و شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: له ئێستادا له شه‌قامه‌كانی وه‌حده‌و كه‌سبۆ و كۆڕنیش-ی ئه‌و شاره شه‌ڕی قورس له‌نێوان هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌و سوپای رژێمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وامی هه‌یه، هه‌مان كات فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی سوپای رژێمی ئه‌سه‌د بۆردمانی ناوچه‌كانی قامیشلۆ ده‌كه‌ن.
AM:11:14:22/04/2016