لە قامشلۆ ٢٣ مەدەنی کوژران‌و ١٠٢ سەربازی ئەسەدیش بەدیل گیران

دوای سێ رۆژ لە شەڕ لەشاری قامشلۆ لە نێوان هێزە کوردیەکان لەگەڵ هێزەکانی بەشار ئەسەد، ٢٣ مەدەنی کوژران و ١٠٣ سەربازی ئەسەدیش بەدیل گیران.

میدیاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا بەبێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەک بۆ قوربانییەکانی خۆیان بکەن، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ٣١ سەربازو ئاسایشی رژێمی ئەسەد کوژراون، هاوکات ١٠٢ کەسیان لەو هێزانە بەدیل گرتووە.

یەکینەکانی پاراستنی گەل باس لەوە دەکەن کە ٢٣ هاوڵاتی مەدەنی بوونەتە قوربانی و ٦٣ هاوڵاتی تریش برینداربوون.

هاوار نیوز کەسەر بەیەکینەکانی پاراستنی گەلە لە رۆژئاوا دوێنێ ٤/٢٢ رایگەیاند" دەسەڵاتدارانی باشووری کوردستان رێگایان نەداوە بریندارەکانی رۆژئاوا ببرێنە نەخۆشخانەکانی ئەو پارچەیەی کوردستانەوە"، لە کاتێکدا دوێنێ بارزانی رایگەیاند نەخۆشخانەکانی باشوری کوردستان پێشوازی لە بریندارەکانی قامشلۆ دەکات.  
 



AM:10:12:23/04/2016