سپی وێنەی ئەو فەرماندەیە بڵاودەكاتەوە كە لەلایەن حەشدی شەعبیەوە شەهید بوو

شەوی رابردوو لەشەڕی نێوان پێشمەرگەو حەشدی شەعبی فەرماندەیەکی پێشمەرگە بە قەناسی حەشدی شەعبی لە نزیك سایلۆی خورماتوو، شەهید كرا.

سەرچاوەیەكی لەهێزی پێشمەرگی كوردستانەوە بەسپی راگەیاند  له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ شه‌ڕ له‌ نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زاكه‌ روویداوه‌ تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

بە پێی زانیارییەكان تا ئێستا سەرەڕای شەهید بوونی عەمید سیروان شەقڵاوەیی فەرماندەی پێشمەرگە، ژمارەیەك پێشمەرگەش برینداربوون‌و حەشدی شەعبیش زیاتر لە 15 كوژراویان هەیە.





AM:09:41:24/04/2016