حەشدی شەعبی ئاسایشی پارتی بۆردومان كرد

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ میلیشیا شیعەكانی ناسراو بە حەشدی شەعبی بینای ئاسایشی پارتی دیموكراتیان لە خورماتو بۆردومان كرد.

لەمبارەیەوە بەڕێوبەری ئاسایشی خورماتوو راید (فاروق ئەحمەد) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی راگەیاند: لە ئەنجامی شەڕی نێوان حەشدی شەعبی و ھێزی پێشمەرگەدا، گولـلەھاوەنێک ئاراستەی بارەگای ئاسایشی ئێمە کراوە، بەوھۆیەوە ئەفسەرێک و دوو کارمەند بریندار بوونە.

وتیشی، "لەئێستادا تەقە وەستاوە و، لایەنی کورد و حەشدی شەعبی لەبارەی دۆخەکە لەئێستادا لە کۆبوونەوەدان، ئێمەیش چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین."

ئەمەش لەكاتێكدایە لە ئێستا فەرماندەكانی پیشمەرگە‌و حەشدی شەعبی لە خورماتو لەكۆبوونەوەدان.



PM:03:12:24/04/2016