وێنە...شیرین بە ستایلە نوێكەی هەمووان توشی شۆك دەكات

ئەستێرە بەناوبانگی میسری شیرین عەبدولوەهاب دوای پەشیمانبونەوەی لە بڕیاری دووركەوتنەوە لە كاری هونەری بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەوێت.

شیرین لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەوێت، ئەمەش بە نوێترین دەركەوتنی ئەو خانمە هونەرمەندە دادەنرێت دوای پەشیمان بونەوەی لە بڕیار وازهێنان لە كاری هونەری.

لە وێنەكاندا شیرین بە قژێكی كورتەوە دەردەكەوێت كە جیاوازە لەو ستایلەی چەند جارێك پەیڕوەی كردووە، ئەمە جگە لەوەی گۆڕانكاری لە ڕەنگی قژ و شێوازی ماكیاژەكەیدا ئەنجامداوە.









PM:03:21:25/04/2016