دەعوە: پێشمەرگە بەچەکی قورس هێرشی کردۆتە سەر مەدەنی

حیزبی دەعوە لەسەر رووداوەکانی خورماتوو بەیانێک دەردەکات و پێشمەرگە تاوانبار دەکات بە کوشتنی مەدەنی و پێشێلکردنی یاسا نێوخۆی و نێو دەوڵەتییەکان.

لە بەیانێکدا کە ئەمڕۆ حیزبی دەعوە بە سەرۆکایەتی مالکی لەسەر رووداوەکانی خورماتوو بلآویکردەوە هاتووە" "هێزەکانى پێشمەرگە بە چەکى قورس هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە مەدەنییەکان لە ناو شارى خورماتوو".

دەعوە هێزی پێشمەرگە تۆمەتبار دەکات "بەوەی  دوکان و ماڵى تورکمانەکانیان سوتاندووە و ژمارەیەک لە هاوڵاتیانى مەدەنى تورکمانیان کوشتووە و ئەمەش پێشێلکردنێکى دیارى یاسا ناوخۆى و نێو دەوڵەتییەکانە".

حیزبی دەعوە کە گەورەترین فراکسیۆنی لەپەرمانی عێراق هەیە داوا دەکات حکومەتى عێراقى بە زووترین کات لە ڕێگەى سوپاى عێراقەوە کۆتایی بە کێشەکە بهێنێت".



PM:08:13:25/04/2016