ناوی وەزیرەكان بخوێنەرەوە.. بەدور لەچاوی میدیاكان عەبادی ناوی وەزیرەكانی خوێندەوە

كۆبوونەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق دوور لەچاوی میدیاكان بەڕێوەچوو و حەیدەر عەبادی ناوی وەزیركانی خوێندنەوە.

پاش ئەوەی لەلایەن پاسەوانانی پەرلەمان میدیاكان لە بینای پەرلەمان كرانە دەرەوە، كۆبوونەوەی پەرلەمان لەهۆڵێكی دیكە بەڕێوەچوو.

سەرچاوەیەك لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند: حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق وناوی وەزیرەكانی خوێندنەوە‌و وەزیری سەرچاوە ئاوییەكان، نەتدروستی، پەروەردە‌و وەزارەتەكانی كار، لابران‌و لەشوێنیان وەزیری نوێ دادەنرێت.

سەرچاوەكە وتیشی: پەرلەمان دەنگیدا لەسەر وەفا مەهداوی بۆ وەزارەتی كار‌و حەسەن جەنابی بۆ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان‌و عەلا غەنی بۆ وەزارەتی تەندروستی داوە بەڵام وەزارەتی پەروەردە تا ئێستا یەكلا نەكراوەتەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا 181 پەرلەمانتار لە كۆی 328 پەرلەمانتار ئامادە بوون.



PM:05:25:26/04/2016