له دھۆک 9 بەرپرس دەستگیر کران
9 بەرپرسی شارەوانییەکانی پارێزگای دهۆك بەتۆمەتی گەندەڵ دەستگیر کرانو لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
بەرێوبەری راگەیاندنی پۆلیسی دھۆک راید(ھێمن سلێمان)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی راگەیاند، "دوای ئەوەی بڕیار لەلایەن دادوەری دەستپاکیی دھۆک دەرچووە بۆ دەستگیرکردنی چهند تۆمهتبارێك، نۆ کەس لەوان كه سەرۆک شارەوانی و ئەندازیار و فەرمانبەرن، لەلایەن پۆلیسی دھۆکهوه دەست گیر کراون.
وتیشی، لەئێستادا ئەو کەسانە دەستبەسەرن و لێكۆڵینهوهیان لهگهڵدا دهكرێ
PM:10:36:26/04/2016