ئەستێرەی بەناوبانگی كۆنگۆی پاپا وێمبا لەكاتی گۆرانی وتندا كۆچی دوایی دەكات.
پاپا وێمبا لەكاتی گۆرانی وتن لە ئاهەنگەكەیدا لە كۆتیڤوار، دەكەوێت بە زەویدا و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە پزیشكەكان هەواڵی گیان لەدەستدانی بڵاودەكەنەوە، تائێستاش لێكۆڵینەوەكان بۆ زانینی هۆكاری مردنی بەردەوامە.
وێمبای تەمەنی 66 ساڵ بە پێشەنگی میوزیكی رۆمبای كۆنگۆلی دادەنرێت و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر میوزیكی ئەفریقی هەبووە و لەماوەی ساڵانی كاركردنیدا توانیوێتی جەماوەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆبكاتەوە.