خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد دەشنێ موراد وێنە و ڤیدیۆی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە و تێیدا بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.
دەشنێ موراد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام دوو گرتەی ڤیدیۆی و نوێی وێنەی خۆی بڵاودەكاتەوە كە لە بیابانێكدا بە جلێكی سەیرەوە دەردەكەوێت.
لەگەڵ یەكێك لە ڤیدیۆكاندا دەشنێ پەیامێكی بڵاوكردۆتەوە و نوسیوێتی "تێكەڵكردنی كلتور یەكێكە لە ئاواتەكانم، چونكە لە گەڕەكێكی كلتوری گەورە بووم".
لەگەڵ وێنەكەشدا كە تێیدا كەسێك ماكیاژی بۆ کە خوشکەکەیەتی و بە ڕۆحی ناوبردووە و سوپاسیشی كردووە بۆ ئەو شتانەی بۆی دەكات.