هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو نەوشیروان مستەفا بۆ یەک کاتژمێر کۆدەبنەوە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدو سەردانی نەوشیروان مستەفا دەکات و بۆ یەک کاتژمێر کۆدەبنەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی راگەیاند" کاتژمێر ٨ ی ئەمشەو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی نەوشیروان مستەفای لە گردی زەرگەتە لە مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان کرد".

سەردانەکە کە بۆ جێگای حەوانەی نەوشیروان مستەفا بووە لە گردی زەرگەتە، هەریەک لە کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتی محەمەد سابیر و بەهرۆز گەڵاڵی هاوەڵی ‌هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدیان کردووە.

سەردانەکەی کە جگە لەخۆیان کەسی تر ئامادە دانیشتنەکە نەبووە یەک کاتژمێری خایاندووەو، کاتژمێر ٩ ی شەو کۆتایی هاتووە.
هەرچەندە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەو دەمەی نەوشیروان مستەفا لە لەندەن بوو، سەردانی نەکرد، بەڵام هەریەک لە شانازی ئیبراهیم ئەحمەدو بافڵ تاڵەبانی لە لەندەن چاویان بە نەوشیروان مستەفا کەوت.

دوای حەوت مانگ لە لەندەن و لە ئەڵمانیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ نەوشیروان مسەتەفا رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان گەڕایەوە سلێمانی. 



PM:09:24:28/04/2016