ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میلیسا روونكردنەوە لەسەر ئەو وێنەیە دەدات كە لەگەڵ ئەستێرەی لوبنانی قەمەر لە ژووری نوستندا گرتویانە.
میلیسا لەچاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا باسی ئەو وێنەیە دەكات كە لەگەڵ قەمەر گرتویەتی و تێیدا بەشێوەیەكی وروژێنەر دەردەكەون و هەرایەكی گەورەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ناوەتەوە.
میلیسا ئاماژە دەكات كە وێنەكە زۆر جوانە و تاڕادەیەكیش وروژێنەرە، بەڵام ئەوەی ئەو هەرایەی ناوەتەوە تازەیی ئەو بابەتەیە كە دوو خانمە هونەرمەندی عەرەب پێكەوە بەو شێوەیە وێنە بگرن.
ئەو هونەرمەندە دەڵێت "وێنەكە بۆ بەرگی گۆڤارێك گیراوە و كەمێكیش پەلەمان بوو بۆ كارەكە، بەڵام وەك بەهیچ جۆرێك پەشیمان نەبومەتەوە".