سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پاراستنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌سپێرێت به فازل به‌رواری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتونی، هاوکات ڕێوشوێنی توند بۆ پاراستنی بانکه‌کان ده‌گرێته به‌ر.
میدیا عێراقییه‌کانی بڵاویانکردوه له دوای داگیرکردنی په‌رله‌مان مه‌ترسی هه‌یه خۆپیشانده‌ران بچنه سه‌ر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆئه‌وه‌ی به‌ر له‌وه‌ش بگیرێت حه‌یده‌ر عه‌بادی، فازل به‌رواری فه‌رمانده‌ی هێزی ئاڵتونی که فه‌رمانده‌یه‌کی کورده‌و هێزه‌که‌شی تایبه‌ته به قه‌لاچۆکردنی تیرۆر ئه‌رکی پاراستنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێ‌سپێردرا.
هاوکات ڕێوشوێنی ئه‌منی توند گیرایه به‌ر بۆ پاراستنی بانکه حکومییه‌کان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌روازه‌کانی به‌غدا به‌رووی چوونه ژوره‌وه‌ی خه‌ڵکدا داخرا.