ئەو پەرلەمانتارانەی یەکێتی کە لەنێو خۆپیشاندەراندا گیریان خواردبوو رزگارکران.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی خەندان کە لەسەرچاوەیەکی سەرۆک کۆماری عێراقە بڵاویان کرۆدۆتەوە " لەئێستادا سەرجەم پەرلەمانتارە كوردەكان كە گیریان خواردبوو لەلایەن هێزەكەوە گەیەنراونەتە ماڵی فوئاد مەعسوم لەناوچەی جادرییەی بەغدا".
سەرچاوەکەی خەندان تەنها باسی چوار ئەندام پەرلەمانەکەی یەکێتی "ئارێز عەبدوڵا، ئاڵا تاڵەبانی، رێبوار تەها، رەنگین عەبدوڵا" دەکات کە ڕزگارکاون و هیچ ئاماژەیەک بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئارام شێخ محەمەدو پەرلەمانتاری گۆڕان محەمود رەزا ناکات.
پاش نیوهڕۆی ئهمڕۆ خۆپیشاندهرانی سەر بەرەوتی سەدر هێرشیان كرده سهر پهرلهمانی عێراق ژمارهیهكی زۆر لهخۆپیشاندهرانیش چونه نێو بینای پهرلهمان.