پەرلەمانتارە كوردەكان گەیشتنەوە سلێمانی

كه‌مێك پێش ئێستا هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران ئاڵا تاڵه‌بانی و ئارام شێخ محه‌مه‌دو ره‌نگین عه‌بدوڵڵاو رێبوار ته‌هاو مه‌حمود ره‌زا، له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی تر كه‌ له‌به‌غدا مابوونه‌وه گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

لەپاش گەیشتنەوەیان بۆ فرۆكە خانەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئێمەی كورد هەرچەند لە كوردستان ناكۆك بین، لە بەغدا هەموو كۆك بوین و یەكڕیز بوین، ئەو یەكڕیزییەشمان پەیامێكی گرنگی داوە بە هەموو ناوەندە هەرێمی و جیهانییەكان.

وتیشی: هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی ئیرادەی پەرلەمانی نەهێڵدرێت و پڕۆژەیەكی سیاسی لەلایەنێكی دیاریكراوەوە بسەپێندرێت، بەڵام كورد ناچێتە ژێر باری سەپاندنی ئیرادەی هیچ لایەنێكەوە.

هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەنوسییەدا ئاڵا تاڵەبانی ؛سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، ئەوەی لە پەرلەمان ڕوویدا تراژیدیایەك بوو و كورد قسەی خۆی دەبێت لەبارەیەوە.

وتیشی كە ئەوان دڵیان لای هێزی پێشمەرگەیە و پەرلەمانتارانی كوردیش وەك پێشمەرگە لە ئەركێكی نیشتمانیدان.



PM:04:04:01/05/2016