نه‌وشیروان مسته‌فا: سازشمان نەكردوە
رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه بزووتنه‌وه‌كه سازشی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و به‌لاڕێدابردنی داواكارییه‌كانیان نه‌كردووه.
ئەمرۆ به ئاماده‌بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران و سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ژووری په‌یجووری و باژێڕوانه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆران به‌ڕێوه‌چوو و باروودۆخی سیاسی ئێستای هه‌رێم و عێراق و قه‌یرانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌كه و دۆخی رێكخراوه‌یی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌رپرسیارێتی مه‌كۆكان، له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه رێكخراوه‌ییه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه بوون".
بەپێی هەواڵی میدیاكانی گۆڕان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆران پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی مه‌كۆكان و هه‌ڵسوڕاوان و باژێڕوانه‌كان كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا به‌رپرسیارانه ئه‌ركه رێكخراوه‌ییه‌كانی خۆیان له بواری ئیداره‌دان له قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاندووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان, ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووی له ئیداره‌دانی كاری رێكخراوه‌یی به‌بێ كه‌سی یه‌كه‌م پیشانداوه‌و وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ری سه‌ر ئه‌رزی سیاسی ماوه‌ته‌وه‌و سازشی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و به‌لاڕێدابردنی داواكارییه‌كانیان نه‌كردوه".
PM:09:26:01/05/2016