سه‌رکرده‌ی دیاری عێراقی د. ئایاد عه‌لاوی نهێنی کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ فواد مه‌عوسوم و هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی عێراق و سه‌رکرده‌ی لایه‌نه‌کان ئاشکرا ده‌کات.
عه‌لاوی که پێشتر سه‌رۆک وه‌زیران بووه‌و یه‌کێک له به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی 5/1 ی هه‌ر سێ سه‌رۆکایه‌تیه‌که بووه، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت" کۆبوونه‌وه بڕیارمان دا له‌سه‌ر مه‌حکومکردنی ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر په‌رله‌مان، هاوکات بڕیاردرا گفتوگۆی نێوان لایه‌نه‌کان به‌رده‌وام بێت تا ده‌گه‌نه ئه‌نجامێک بۆ ئه‌و گرفتانه‌ی عێراق رووبه‌رووی بۆته‌وه".
عه‌لاوی به‌بێ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ باسی بکات ئاماژه بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆکان ده‌کات و ده‌ڵێت" به‌شداربووان وێنه‌یه‌کی رۆشنیان له‌لا نه‌بوو که چۆن عێراق رزگاریان ده‌بێت له پشک پشکێنه.( واته شکستی کۆبوونه‌وه‌که ده‌رده‌خات ).
له‌و پۆسته‌دا ناوبراو باس له‌هه‌ڵوێستی سه‌رکرده عێراقییه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت" هادی عامری زۆر راشکاوانه له‌سه‌ر هێرشی خۆپیشانده‌ران بۆ سه‌ر په‌رله‌مان، ره‌خنه‌ی له عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیران گرتووه‌و پێیوتووه بۆ رێگات دا به خۆپیشانده‌ران بچنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه؟".
عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیر، وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه که به‌هێزه‌کانی ناوخۆی وتووه "نه‌هێڵن خۆپیشانده‌ران بچنه ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه، به‌رپرسه‌که‌یان وتوویه‌تی به فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ نه‌بێت هیچ جووڵه‌یه‌ک ناکه‌ین، عه‌بادی په‌یوه‌ندی به وه‌زیره‌وه ده‌کات، ئه‌ویش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه که هێزه‌کانی ناوخۆ سه‌ر به‌تۆ نین. عامری له‌م وه‌ڵامه‌ی عه‌بادی تووره‌بووه. ( وه‌ک عه‌لاوی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات).
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ریه‌ک له شه‌هرستانی و عامری به‌رپرسیارێتی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مان روویدا خستوویانه‌ته ئه‌ستۆی سه‌رۆک وه‌زیران، حه‌یده‌ر عه‌بادی و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه " ئه‌و هێرشه‌ی کرایه سه‌ر په‌رله‌مان به رێککه‌وتنی نێوان سه‌درو عه‌بادی بووه".
وه‌ک عه‌لاوی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات عه‌مار حه‌کیم سه‌رکرده‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه عه‌بادی به ده‌وری خۆی هه‌ڵنه‌ساوه بۆیه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و وه‌زعه، وتوویه‌تی" ئێمه ئاماده‌ین به‌شداری له حکومه‌تدا نه‌که‌ین به مه‌رجێک عه‌بادیش ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران بێت".
سه‌لیم جه‌بوری سه‌رۆکی په‌رله‌مان له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردووه ئامانجی هێرشکردنه سه‌ر په‌رله‌مان "ئه‌و" بووه‌و فراکسیۆنه‌کانیش به‌شداربوون له‌و مانۆره‌دا، هاوکات په‌نجه‌ی تاوانی بۆ سه‌درو شوێنه‌کوتووه‌کانی راکێشاوه.
عه‌لاوی ده‌ڵێت" سه‌لیم جه‌بوری له کۆبوونه‌وه‌که‌دا زۆر لاوازبووه‌و که‌س هیچ کۆمێنتێکی له سه‌ر قسه‌کانی نه‌داوه".
بیرۆکه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پێکهێنانی حکومه‌تێکی نوێ بۆ ماوه‌ی ساڵێک و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دوایی ساڵێک به سه‌رپه‌رشتی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌لایه‌ن ئه‌یاد عه‌لاویه‌وه پێشنیار کراوه.
دواتر کۆبوونه‌وه‌که گفتوگۆیان له‌سه‌ر کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و دوورخستنه‌وه‌ی له کاری حیزبایه‌تیه‌وه کراوه.
عه‌لاوی له نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت" حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕوای به‌خۆی بوو که له‌پۆسته‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه پشتگیری ده‌کرێت".