پەروەردە مامۆستایان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکان ئاگادار دەکاتەوە کە سەردانی بەشی وردبینی پەروەدەر بکەن.
لە ڕاگەیەنراوێکدا پەروەردەی کەلار ڕایگەیاند "بۆ سەرجەم بەڕێوەبەری خوێندنگا و قوتابخانەكانی ناوشاری كەلار .
ئاگادارتان دەكەینەوە لە ڕۆژانی یەك شەممە و دووشەممە و سێ شەممەی هەفتەی داهاتوو كە دەكاتە بەرواری ٨-٩-١٠ی ئایاری ٢٠١٦ سەردانی بەشی وردبینی پەروەردەكەمان بكەن".
لەو ڕاگەیەنراوەدا بەڕێوبەرایەتییەکە هۆکارەکەی ڕووننەکردووەتەوە بەڵام ڕایگەیاندووە بۆ کاری پێویستە.
PM:05:13:02/05/2016