شەڕ لەنێوان پاسداران‌و هێزێكی چەكداری كوردی لەناوچەی سەردەشت روویدا

نیوەرۆی ئەمرۆ لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی كوردستان شەڕ‌و پێكدادان لەنێوان هێزێكی چەكداری كوردی‌و هێزكانی سوپای پاسدارانروویدا كە تا ئێستاش بەردەوامە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، نیوەڕۆی ئەمرۆ شەڕو پێكدادانێك لەچەندین گوندی ناوچەی سەردەشت‌و زمزیران وەك هەمران‌و سیسێر لەنێوان هێزی كوردی‌و هێزەكانی سوپای پاسداران روویدا كە تا گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك زۆر ئامبوڵانس لە شاری سەردەشت‌و رەبەتەوە بەرەو شوێنی شەڕەكە رۆیشتوون‌و چەندین كۆپتەریش بەشداری شەڕەكەن، بەڵام تا ئێستا  ئاشكرانیە ئەو هێزە كوردییە سەر بە كام یەك لە حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانن.



PM:01:20:04/05/2016