خاتوونێکی بێژەری دیاری NRT دەستی لەکارکێشایەوە

بێژەری دیار خاتوو زرێبار هەورامی دەستی لە بێژەری کەناڵی NRT کێشایەوە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک زرێبار هەورامی لە پۆستێکدا جگە لەسوپاسی بینەران و کەناڵەکە دەڵێت " هاوڕێیان و دۆستانم ەن بە فەرمی دەستم لە کەناڵی NRT کێشاوەتەوەو هیچ پەیوەندییەکم بە کەناڵەکەوە نەماوە".

دەقی نووسینەکەی زرێبار هەورامی

پێم خۆش بوو لە رێگەی ئەم ئاگادارییەوە تەواوی بینەرانم ئاگاداربکەمەوە کە من بە فەرمی دەستم لە کەناڵی NRT کێشاوەتەوەو هیچ پەیوەندییەکم بە کەناڵەکەوە نەماوە. سوپاس بۆ تەواوی بینەرانم کە پاڵپشتی یەکەمم بوون، هەمیشە شانازیتان پێوە ئەکەم و دڵخۆشم بە بوونتان، هەروەها سوپاس بۆ ئێن ئاڕ تی کە لەماوەی کارکردنم وەکو بێژەرێک تواناکانی پێشخستم و لەڕووی پیشەیەوە زۆر شتی پێ بەخشیوم. لێرەوە بەڵێن بەتەواوی بینەرانم ئەدەم کە لە نزیکترین دەرفەتتدا دێمەوە خزمەتتان و چەندم پێ بکرێت خزمەتتان ئەکەم.
زرێبار



PM:08:50:04/05/2016