مالكی داوا دەکات تەیاری سەدری لە پرۆسەی سیاسی دووربخرێتەوە

ناکۆکی نێوان لایەن شیعەکانی عێراق پەرەسەندنی زیاتر بەخۆوەیەوە دەبینێت و مالکی داوا دەکات تەیاری سەدری لە پرۆسەی سیاسی دووربخرێتەوە.

لە تۆڕۆ کۆمەڵایەتی تویتەر مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کە گەورەترین فراکسیۆنی لە پەرلەمانی عێڕاقدا هەیە، لە نووسینێکدا دەڵێت" ئەوانەی هێرشیان کردە شەرعیەتی دەوڵەت کە لە پەرلەماندا خۆی دەبینێتەوە، دەبێت هیچ پێگەیەکیان لە پرۆسەی سیاسیدا نەبێت".
مالکی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " ئەگەر ئەوانە عەقڵیان نەهێننەوە بەرخۆیان پێویستە دووربخرێنەوە".

٥ شەممەی رابردوو لایەنگرانی تەیاری سەدر هێرشیان کردە سەرپەرلەمان و بینای پەرلەمانیان کۆنترۆڵکردو چەند پەرلەمانتارێکی لیستە جیاجیاکانیش رووبەرووی ئازارو ئەشکەنجەدان بوونەوە.



PM:04:03:06/05/2016