جەبوری بۆ رازیکردنی کورد تا بگەڕێنەوە بەغدا سەردانی هەرێم دەکات

سەرۆکی پەرلەمان بەسەردانێک گەیشتە سلێمانی و لەگەڵ تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا و پەرلەمانتارانی کورد کۆدەبێتەوەو داوا لە کورد دەکات نوێنەرانیان بگەڕێنەوە بەغدا بۆ دەستکردنەوە بۆ کۆبوونەوەکانی پەرلەمان.

د. سەلیم جەبوری کە ئەمشەو لە رێگای فرۆکەخانەی سلێمانیەوە گەیشتە سلێمانی لە یەکەم لێدوانیدا لەگەڵ د. ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی بۆ رازیکردنی کورد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "هەموو ئەوانەی بونە هۆكاری دروستبوونی ئەم دۆخە سزادەدرێن".
جەبوری لەو کۆنگرە رۆژنامەگەریەدا "نیگەرانی خۆی  پێشاندا بەرامبەر ئەو دەستدرێژیەی کرایە سەر جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانتارانی كورد".

جبوری وتیشی "هەموو لایەنەكان بەرپرسن لە پاراستنی ئاسایشی وڵات و ڕێزگرتن لە دامەزراوە شەرعیەكان لە نێویشیاندا پەرلەمان".

سەرۆكی پەرلەمان وتیشی "دڵگرانین بەوەی بەرامبەر شێخ ئارام جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئاڵا تاڵەبانی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكتی و پەرلەمانتارانی تر كرا".

بڕایرە سەلیم جبوری لەگەڵ ئارام شێخ محەمەدی جێگری لە سلێمانی كۆببێتەوە و دواتر چەند كۆبوونەوەیەكی تر ئەنجامبدات".

سەلیم جبووری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەیشتە سلێمانی و بڕیارە لەگەڵ نەوشیروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی و بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتیدا کۆببێتەوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند سەلیم جبووری ئەمشەو لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بە گوێرەی زانیارییەکانیش بڕیارە لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆببێتەوە و سەردانی هەریەکە لە جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی یەکێتی و نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان بکات.

هەربەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی سەردانەکەی جبووری بۆ ئەوەیە کە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان ڕازیبکات بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران بگەڕێنەوە بەغدا و دەست بە کۆبوونەوەکان بکرێتەوە.



PM:11:17:07/05/2016